زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی تاران کرێچین

پایتەختی ئێران پێویستی بە یەک ملیۆن شوێنی نیشتەجێبونە

شاری تاران

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی ئێران رایگەیاند؛ زیاتر لە 50%ی دانیشتوانی تاران کرێچین و بەهۆیی دۆخی خراپی ئابورییەوە خەڵک گەرەگە گرانبەهاکان چۆڵ دەکەن.

مەهدی هیدات، بەڕێوبەری جێبەجێکاری ناوەندی بوژاندنەوەی شاری تاران بە میدیاکانی ئێرانی راگەیاند؛ کێشەی سەرەکیی پایتەختی وڵاتەکە کەمیی یەکەی نیشتەجێبونە و بۆ تۆکمەکردنەوەی ئەو شارە پێویستە زیاتر لە یەک ملیۆن بینا و یەکەی نیشتەجێبونی نوێ دروست بکرێت.

ئەو رونی کردوەتەوە پێویستە 200 هەزار یەکەی نیشتەجێبون لە تاران دروست بکرێت کە هەر یەکەیەک لە بیناکان لانیکەم پێنج شوقەی نیشتەجێبون لەخۆی بگرێت.

بە وتەی هیدایەت ئێران لە بواری بیناسازیدا پێویستی بە هاوردەکردنی کەرەستەی بیناسازیی نییە و بەرزبونەوەی بەهای دۆلار کاریگەریی لەسەر پلانی نۆژەنکردنەوەی شاری تاران نابێت.

بە پێی ئامارەکانی ساڵی 2021 ژمارەی دانیشتوانی تاران نۆ ملیۆن و 39 هەزار کەس بوە لە کاتێکدا لە ئامارەکانی ساڵی 2016 ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارەی ئێران زیاتر لە 13 ملیۆن و 267 هەزار کەس بوە کە بە دووەمین شاری قەرەباڵخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و 34ەمین شاری قەرەباڵخی جیهان ئەژمار دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار