ئێران لەسەر موشەکبارانکردنی هەرێم وەڵامی ئەڵمانیا دەداتەوە

کەنعانی: ئەڵمانیا بوەتەوە شوێنی تیرۆریستانی نەیاری ئێران و عێراق

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

3 ساڵ لەمەوپێش



ئێران وەڵای وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەداتەوە و رایدەگەیەنێت؛ ئەو وڵاتە هەوڵ دەدات پەیوندییەکانی نێوان بەغداد و تاران تێک بدات و لە جیاتی داوای لێبوردن پەردەپۆشی تاوانەکانی وڵاتەکەی دەکات لە پشتیوانیی رژێمی بەعس.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ لێدوانەکانی ئانالێنا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەبارەت بە موشەکبارانەکانی سوپای پاسداران مایەی شەرمەزارییە چونکە حاشا لە رۆڵی کۆماری ئیسلامی بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق ناکرێت و تاران رێز لە سەروەریی خاکی ئەو وڵاتە دەگرێت.

کەنعانی وتی: چاوەڕێی ئەوەمان دەکرد ئەڵمانیا بەهۆی ئەوەی لە رابردودا چەکی کیمیایی رادەستی رژێمی بەعس کردوە داوای لێبورن لە خەڵکی ئێران و عێراق بکات نەوەک تاوانی وڵاتەکەی بە تۆمەتی بێ بنەما دژی کۆماری ئیسلامی پەردەپۆش بکات.

بە وتەی ئەو؛ وڵاتی ئەڵمانیا ژمارەیەک بەرچاو لەو تیرۆریستانەی داڵدە داوە کە هەوڵی دابەشکردنی خاکی ئێران دەدەن و دەستیان بە خوێنی هاوڵاتییانی عێراق و ئێران سور بوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردوەتەوە؛ لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەغداد ئاماژەیە بۆ پشتیوانییە بەردەوامەکانی ئەو وڵاتە لە نەیارانی چەکداری کۆماری ئیسلامی و بەرلین هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ تێکدانی پەیوەندییە عێراق و ئێران.

لێدوانی کەنعانی دوای ئەوە دێت کە دوێنێ سێشەممە ئانالێنا بێربۆک لە کۆنگرەیەکەی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ فوادحسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغداد رایگەیاند؛ کۆماری ئیسلامی ئێران رێز لە هاوڵاتییانی خۆی ناگرێت و بە موشەکبارانکردی سنورەکانی عێراق مەترسیی بۆ ژیانی خەڵکی وڵاتەکە دروست کردوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار