یەکێتی و پارتی: لەسەر زۆربەی پرسەکان ڕێکەوتین
3 ساڵ لەمەوپێش
مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی كۆبونه‌وه و رایانگه‌یاند: کۆبونەوەکە ئەرێنی بووە و لێکتێگەیشتنی باش هەبووە
مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشمانی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی3 کۆبونەوە و دوای کۆبونەوەکه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه دوای پێنج كاتژمێر له كۆبونه‌وه رێكخرا، زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی وتی "بۆ پرسی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن، بابه‌تێك نه‌ماوه ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر بێت، خاڵه هاوبه‌شه‌كانمان زیاتر بوون له خاڵه ناكۆكه‌كان و لەسەر زۆربەی پرسەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن ناکۆیکمان نەماوە".
ئەوەش وت "به‌شێكی زۆری ئاسته‌نگه‌كان لابران و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان و لایه‌نه سیاسیه‌كاندا كۆده‌بینه‌وه بۆ داڕشتنی یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردنی نیشتمانی".
زانا مه‌لا خالید، وتیشی "بۆ پرسی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن تێگه‌یشتنی هاوبه‌شمان هه‌بوو".
لایخۆیه‌وه زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی. وتی " لەگەڵ ئەوەین هەڵبژاردن لەم ساڵدا بکرێت ،دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه".
