سه‌رۆكی هه‌رێم واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی دیاریكرد

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی رۆژی 18-11-2023ـی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دیاریکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 26-03-2023، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گوتی، بەپێی یاسای ژمارە 1ـی سالی 2005ـی هەموارکراو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 18-11-2023ـی وەکو رۆژ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دیاریکردووە.

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئەمڕۆ 26/3/2023، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2005ی هەموارکراو کە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە فەرمانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد".

لە فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووە: " 18/11/2023 وەکو رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا".

لە خاڵی دووەمی فەرمانی سەرۆکی هەرێم ئاماژە بەوەکراوە: "گشت لایەنە سیاسییەکان پابەند دەبن بە ئەنجامدانی کاری پێویست بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی بۆ جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە."

لە خاڵی سێیەمی ئەو فەرمانەدا ئەوەخراوەتەڕوو: "ئەم فەرمانە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار