هەپەگە ناسنامەی پێنج گەریلای شەهیدی بڵاوكردەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ناسنامەی پێنج گەریلای بڵاوكردەوە، كە ساڵی ٢٠١٧ لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێكدا ناسنامەی پێنج شەهیدی بڵاوكردەوە، كە ساڵی ٢٠١٧ لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، گەلی کورد لە ڕێگەی ڕۆڵە بەنرخ و شکۆدارەکانی بۆ ئازادی بە هەموو شێوەیەک تێدەکۆشێت و هەبوونی خۆی دەپارێزێت و گەلی کورد بە ڕێپێوان و بەرخۆدانی فیدایی ڕۆڵەکانی هەنگاو بە هەنگاو ئازادی خۆی بەدەست دەهێنێت و بۆ پاراستنی هەبوونی گەلەکەمان لە قڕکردن، بۆ ئەوەی ڕێگری لە هێرشی دوژمن بکات گەلەکەمان پێویستی بە تێکۆشانی گەورە هەیە.

ئاماژەبەوەشکراوە، لەم دۆزەی ئازادیدا ڕۆڵە جوانەکان، شکۆدار و قاڕەمانەکانی گەلەکەمان بێ دوودڵی تێدەکۆشن و بەرەو شەهیدبوون ڕێدەکەن و هەر قارەمانێکمان تێکۆشان گەورەتر دەکات، باوەڕمان زیاتر دەکات و زیاتر نزیکی سەرکەوتنمان دەکاتەوە.

دەشڵێن، لە ساڵی ٢٠١٧دا، کە یەکێک لە ساڵە هەرە سەختەکانی مێژووی تێکۆشانمان بوو، قارەمانەکانمان، کە هێرشەکانی دوژمنیان بێوەستان پووچەڵ کردەوە، هیوای ئازادیمانیان زیندوو کردەوە و بە فیداکاری بەرخۆدانیان کرد، تێکۆشانی ئێمەیان تاوەکو ئەمڕۆ هێنا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هاوڕێکانمان دەروێش، ئازاد، ئوزگور، سیدار و خەلیل لە ساڵی ٢٠١٧دا وەک شەهیدانی خۆپاراستنی ئاپۆیی، کە پێشەنگایەتیان بۆ بەرخۆدان کرد، بە قارەمانێتی بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون.

لە کۆتاى ڕاگەیەندراوەکەدا باسلەوەکراوە، ئێمە بە ڕێز و خۆشەویستیەوە یادی ئەو هەڤاڵە بەنرخانە دەکەینەوە و بەڵێنی خۆمان لە بەرامبەر یادەوەرى و ئامانجیان دووبارە دەکەینەوە و سەرەخۆشی لە خانەوادە وڵاتپارێزەکانیان و گەموو گەلی کوردستان دەکەین.

هەپەگە زانیاری لەبارەی ناسنامەی ئەو شەهیدانە بەم جۆرە بڵاوكردەوە:

ناسناو: دەروێش تەتۆیی

ناو و پاشناو: دۆغوکان بۆزدەمیر

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: حەنیفە و موخلیس

کات و شوێنی شەهیدبوون: لە ساڵى ٢٠١٧ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهیدبووە.


ناسناو: ئازاد گەڤەر

ناو و پاشناو: عەزیز تاتلی

شوێنی لەدایکبوون: روحا

دایک و باوک: سدیقا و عیزەت

کات و شوێنی شەهیدبوون: لە ساڵى ٢٠١٧ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهیدبووە.


ناسناو: ئوزگور جیلۆ

ناو و پاشناو: ئیلهان ئاکدۆغان

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

دایک و باوک: زەینەب و خالید

کات و شوێنی شەهیدبوون: لە ساڵى ٢٠١٧ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهیدبووە.


ناسناو: سیدار بۆتان

ناو و پاشناو: رەجەب ئەسین

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: هەردەمجان و سەلمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: لە ساڵى ٢٠١٧ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهیدبووە.


ناسناو: خەلیل داغ

ناو و پاشناو: محەمەد ئەمین داکمان

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: بەسرا و ئەسەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: لە ساڵى ٢٠١٧ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهیدبووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار