٦٩.٤٪ی بەشداربووانی راپرسیەک: کلچدارئۆغلۆ بە نائاگایانە پێی لەسەر بەرماڵەکە داناوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمپانیایەکی راپرسی لە تورکیا، راپرسیەکی لەبارەی بۆچوونی هاوڵاتیان ئەنجامدا، لەبارەی وێنەیەک کە دەردەکەوێت کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوپەیمانی گەلی ئۆپۆزسیۆن لەسەر بەرماڵێک لەگەڵ ژمارەیەک کەسی دیکەدا وەستاوە، زۆربەی بەشداربووانی راپرسیەکە دەڵێت، کلچدارئۆغلۆ بە بێئاگایانە لەسەر بەرماڵەکە وەستاوە.

راپرسیەکە لەلایەن کۆمپانیای ئاکسۆیەوە ئەنجامدراوە و رای دەنگدەرانی چەند پارتێکی سیاسی لەم بارەیەوە وەرگرتووە و ئەنجامەکەی بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:

ئایا کلچدارئۆغلۆ بە ئەنقەست لەسەر بەرماڵەکە وێنەی گرتووە؟ لایەنگرانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە): بەڵێ ٥٥.٨٪، نە ٤٤.٢٪

لایەنگرانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە): بەڵێ ٤.٨٪، نە ٩٥.٢٪

لایەنگرانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە): نە ١٠٠٪

لایەنگرانی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە): بەڵێ ٥٤.٩٪، نە ٤٥.١٪

لایەنگرانی پارتی باش: بەڵێ ٩.٨٪، نە ٩٠.٢٪

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار