ئێران: موشەکبارانی هەرێم پارتەکانی رۆژهەڵات دوردەخاتەوە

ئێران: حکومەتی عێراق پابەندە بە چەک داماڵین و دورخستنەوەی پارتەکانی رۆژهەڵات لە هەرێم

محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

3 ساڵ لەمەوپێش



ئێران رایگەیاند موشەکبارانی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوەتە هۆی ئەوەی حکومەتی عێراق پابەندنی چەک کردن و دورخستنەوەی ئەو پارتانە بێت.

محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە وتارێکدا رایگەیاند؛ لە ئەنجامی موشەکبارانەکانی پارتەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی(پارتەکانی رۆژهەڵات) لە هەرێمی کوردستان حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە ئەو پارتانە لە چەک داماڵێت و دوریانخاتەوە.

بە وتەتی باقری: لە سێ مانگی پاییز-ی ساڵی رابردو هەستیارترین کات بوە بۆ کۆماری ئیسلامی بەڵام بە توانای هێزە چەکدارەکان و سوپای پاسداران بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە.

لە دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سوپای پاسدارانی ئێران لانیکەم چوار جار بە چڕی موشەکبارانی بنکە و بارەگاکانی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە هەرێم و ناوچە سنورییەکان کردوە و هاوکات بە درۆنی خۆکوژ پەلاماری ئەو بنکانەی داوە کە بەهۆیە 22 کەس کوژراون کە کەسێکیان خەڵکی شاری کۆیە بوە لە هەرێمی کوردستان.

پێشتر رۆژنامەی هاوڵاتی ئاشکرای کرد کە بە فەرمی داوا لە پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێم کراوە کە چەک دابنێن و بنکە و بارەگاکانیان لە زرگوێز و کۆیە لە ژێر چاودێریی نەتەوەیەکگرتوەکاندا ببێتە کامپی کەسانی مەدەنی و بە بێ چەک.

فشارەكانی ئێران بۆ دوورخستنەوەو دەركردنی پارتەكانی رۆژهەڵات لەهەرێمی كوردستان گەیشتووەتە قۆناغی جێبەجێكردن و رۆژنامەی هاوڵاتی ئاشكرای دەكات پارتەكانی رۆژهەڵات سەرجەم داواكارییەكانی ئێرانیان كە لەڕێگەی شاندێكی هەرێمەوە پێوتراوە رەتكردووەتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار