مەسرور بارزانی بۆ رێكەوتن لەسەر دوبارە هەناردە کردنەوەی نەوت بەرەو بەغدا بەڕێكەوت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری ئەمڕۆ سێشەممە دەچنە بەغدا بۆ واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆی عێراقەوە.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری هەرێمی کوردستان سەبارەت بەكۆبونەوەكەی مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سودانی بڵاویكردۆتەوە: لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بەتایبەتی قۆناخە کۆتاییەکانی رێککەوتنی تایبەت بە دۆسیەی نەوت و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

بەگوێرەی زانیاریەكان، لەسەردانەكەیدا بۆ بەغدان مەسرور بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی كۆدەبێتەوە، پاشانیش رێكەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا لەنێوان وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێم و بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نیشتمانی نەوتی عێراق (سۆمۆ) واژۆدەكرێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە توویتێکدا گوتی "بە ڕێگاوەم بەرەو بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی قۆناغەکانی کۆتایی رێککەوتنمان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت".

بەگوێرەی رێكەوتنی هەولێر و بەغدا، لەمەودوا نەوتی هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆی عێراقەوە دەفرۆشرێت و هەژمارێكی بانكی تایبەتیش بۆ داهاتەكەی دەكرێتەوە، هەروەها كڕیارانی نەوتیش راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا دەكەن بۆ كڕینی نەوتەكەی هەرێم.

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار