شەپۆلی دەستگیرکردن و هێرشکردنە سەر کورد لە تورکیا و باکوری کوردستان دەستی پێکرد

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوكات لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا کە تەنیا ٤٠ رۆژی ماوە و بڕیارە ١٤ی ئایار بەرێوەبچێت، شەپۆلێکی دەستگیرکردنی لایەنگرانی پارتە کوردیەکان و هێرش کردنە سەر هاوڵاتیانی کورد دەستی پێکرد.

لە ناوچەی بۆدرۆمی مۆغلا، هێرش کرایە سەر سێ کورد کە بۆ کارکردنی لە شاری سێرتی باکوری کوردستانەوەی چووبوونە ئەو ناوچەیە. بەگوێرەی میدیاکانی باکوری کوردستان، ئەو سێ کرێکارە، بەهۆی ئەوەی بە کوری قسەیان کردووە ژمارەیەک نەژادپەرستی تورک هێرشیان کردووەتە سەریان و پێیانیان راگەیاندووە، " گەورەی بۆدرۆم ئێمەین، کەس ناتوانێت لێپرسینەوەمان لەگەڵدا بکات' و ئەو سێ هاوڵاتیە کوردەیان ئەشکەنجە داوە.

لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە کەشێک خوڵقێنراوە کە کورد ناتوانێت هەناسەش بدات.

لە شاری بورساش نەژادپەرستەکان هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێڵێک کە تابلوی شاری ئامەدی پێوەبوو و بە دار و بەرد زیانێکی زۆریان بە ئۆتۆمبێڵەکە گەیاند و شۆفێرەکەی بریندار بوو.

لەلایەکی دیکەوە، لە ناوچەی خەلفەتی روحا هێرش کرایە سەر ئەندامانی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز کە نوسینگەی هەڵبژاردنی پارتەکەیان دەکردەوە، بەڵام بە فەرمانی پارێزگاریی روحا ئاهەنگی کردنەوەی نوسینگەکە قەدەغەکرا و جەندرمەی تورکیا نوسینگەکەی گەمارۆدا.

بەهۆی نارەزایەتی بەرپرس و ئەندامانی پارتەکە، جەندرمەی تورکیا زیاتر لە ٧ کەسی دەستگیر کرد.

لەلایەکی دیکەوە پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە کۆبونەوەی حەفتانەی پارتەکەیدا لە پەرلەمان قسەی کرد و رایگەیاند، هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە گەڵ کۆمەڵگا پێکەوە ئەو وێرانە سیاسیەی کە ئاکەپە و مەهەپە دروستیان کردووە، پاکدەکەنەوە و وتی، " ئامانجمانە لانیکەم ١٠٠ کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنین."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار