مه‌كته‌ب و ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی و پارتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن ڕێککەوتن و دوایەک لە یۆنامی دەکەن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆبوونەوەی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر کۆتایی هات ، هەردوو مه‌كته‌ب و ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی و پارتی ڕایانگەیاند کە لەسەر پرسی هەڵبژاردن ڕێککەوتن و دوایەکیان لە یۆنامی کرد.
دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شاندی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی و ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ردو حزب، هه‌ریه‌كه له زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان و لایخۆیه‌وه زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامداو دەڵێن، لەبارەی سەرجەم خاڵەکانی تایبەت بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان رێککەوتوون و دا‌واشیان لە یۆنامی کردووە بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی چۆنێتی به‌شداریكردنی پێكهاته‌كان پێشنیارێكیان بداتێ كه رای هه‌ردو حزب و پێكهاته‌كان تیایدا جێگه‌ی ببێته‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا یونامی بەشداربووە، هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتی، بڕیارە یونامی پێشنیازی خۆیان لەبارەی کورسی پێکهاتەکان بخەنەڕوو. دەشڵێت، لەگەڵ یەکێتیدا لەسەر زۆرینەی خاڵەکان رێککەوتوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هاوڕان كه پێكهاته‌كان پێكهاته‌ی ره‌سه‌نی هه‌رێمی كرودستانن و مافی خۆیان رایان هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدراوه و ئه‌مڕۆ تاوتوێی هه‌ڵوێستی پێكهاته‌كان كراوه و كۆبونه‌وه‌كه به به‌شداری شاندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌ڕێوه‌چوه.
زانا مه‌لا خالید باسی له‌وه‌شكرد، "بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسی پێكهاته‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن و رای هه‌ردولا و رای پێكهاته‌كانیش جێگه‌ی ببێته‌وه داوامان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كرد رای خۆیان به فه‌رمی بده‌نه هه‌ردولامان له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا كه رایه‌كی پێشنیاركراو ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م كۆبونه‌وانه‌ی كه كراون".
هاوکات زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا گوتی، لەگەڵ پارتی رێککەوتوون بەیەکەوە یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکەنەوە و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کارا بکەنەوە و کۆبوونەوەکانی نێوانیان بەردەوام دەبن تاوەکو بتوانن یاسایەکی باش لەبارەی هەڵبژاردنەوە پەسەند بکەن.
زیاد جەبار گوتیشی، دەرچوواندنی هـەر یاسایەک پێویستی بە ژمارەیەک وردەکاری هەیە، ئەگەر نا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی سەرجەم خاڵەکان رێککەوتوون و خاڵی ناکۆکیان نەماوە. ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارن کێشەی کورسی پێکهاتەکانیش چارەسەر بکرێت.
