ڕۆیتەرز:هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا هێشتا دەستیپێنەکردووەتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرچاوەیەک ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا هێشتا دەستپێنەکردووەتەوە بەوهۆیەشەوە چەندین کێڵگەی نەوتی  بە داخراوی ماونەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستی پێنەکردووەتەوە بەهۆی ئەوەی کەیسێکی دیکەی پەیوەست ڕێککەوتننامەکەی بۆرییەکانی ساڵی 1973 ەوە تا ئێستا کراوەیە و تورکیا دەیەوێت ئەو کەیسە چارەسەر بکرێت پێش کردنەوەی بۆرییەکان بکاتەوە.

 سەرچاوەیەکی ئاشنا بە هەناردەکردنی نەوت لە هەرێم بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە بە مەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت کە،"کارپێکەرانی بۆرییەکان هێشتا هیچ ڕێنماییەکیان پێنەگەیشتووە بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان."

سەرچاوەیەکی دیکەش بەو ئاژانسەی ڕاگەیاندووە، "عێراق هێشتا چاوەڕێی وەڵامێکە لە تورکیاوە".

ڕۆیتەرزبڵاویکردەوە لە ئێستادا کەیسێکی دیکەی پەیوەست ڕێککەوتننامەکەی بۆرییەکانی ساڵی 1973 ەوە تا ئێستا کراوەیە و تورکیا دەیەوێت ئەو کەیسە چارەسەر بکرێت پێش کردنەوەی بۆرییەکان، ئەمەش کۆمپانیاکانی نەوتی لە ناوچەکە ناچار کردووە بەرهەمهێنان لە چەند کێڵگەیەکدا ڕابگرن یان کەم بکەنەوە لە کاتێکدا کۆگاکانی عەمبارکردن بەرەو پڕبوون دەچن.

تورکیا هاوردەکردنی نزیکەی 450 هەزار بەرمیلی لەڕۆژێکدا لە هەرێمی کوردستانەوە  ڕاگرت، کە دەکاتە  0.5٪ ی دابینکردنی نەوتی جیهانی، لەڕێگەی بۆری نەوت لە  لەکێڵگەکانی کەرکوکەوە بۆ بەندەری سییهانی تورکیا لە25ی ئازاردا .

دوای ئەوەی عێراق لە دادگای پاریس دۆسییەیەکی لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە تورکیاوە بردەوە کە عێراق تورکیای تۆمەتبارکرد بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ساڵی 1973 بە ڕێگەدان بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی نەوت بەبێ ڕەزامەندی بەغدا لە نێوان ساڵانی 2014 و 2018.

هەروەها حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتنێکی کاتییان واژۆ کرد بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی تورکیاوە، کە هیوایان وابوو هەناردەکردنی نەوت لەو ڕۆژەدا دەستپێبکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار