ئاژانسی‌ هەواڵی رۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا چەندین نهێنی لەبارەی رێكەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا دەخاتەڕوو

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاژانسی‌ رۆیتەرزئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا چەندین نهێنی لەبارەی رێكەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی رادەستكردنی دۆسیەی نەوت و فرۆشتنی بە كۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" ئاشكرادەكات.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕاپۆرتێکی شیکاری بڵاوکردەوە کە تیایدا باس لە چۆنیەتی ڕێکەوتنەکەی نێوان بەغداد و هەولێر دەکات و دەڵێت،"ژمارەیەك بەڕێوەبەری جێبەجێكاری نێودەڵەتیی كۆمپانیاكان، لەدانوستانی نێوان هەردولا ئامادە بون و ڕۆڵێكی بەرچاو و گەورەیان بینیوە لەگەیاندنی هەردولا بەرێكەوتن و بۆئەو مەبەستەش فشاریان دروستكردوە، تاوەكو هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە."

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە لە کۆبونەوەکەی ڕۆژی دووشەمەدا ، روسێڵ هاردی بەرێوەبەری حێبەجێكاری كۆمپانیای ڤیتۆل كە یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیاكانی بازرگانیی نەوت لە جیهاندا، هەروەها بەرپرسانی باڵای هەردو كۆمپانیای پیتراكۆ و ئینەرجگۆبڵ و بەرپرسانی كۆمپانیای ئێچ كەی ئێنی ئەمریكی و كارگروپیش لە هەرێمی كوردستان بەشداری کۆبونەوەکە بوون و، رۆڵی باڵایان هەبوە لەڕێكەوتنی هەولێر و بەغدا.

سەرچاوەکان بەو ئاژانسەیان گوتووە  ئەو بەڕێوبەرانەی کە کۆمپانیاکانیان ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینن لە بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی نەوتی کوردیدا لەوێ بوون بۆ پێشکەشکردنی بیرۆکە بە باشترین ڕێگا بۆ بەرەوپێشچوون و ئەنجامدانی ڕێکەوتنەکە ئەمەش دوای ئەوەی تێکچوونی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی تورکیاوە بە ڕێژەی 0.5٪ دابینکردنی نەوتی جیهانی کەمکردەوە و نرخەکانی بەرزکردەوە.

هاوکات بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کە ئاگاداری کۆبوونەوەکە بووە وتویەتی ئامانج لە کۆبونەوەکە دڵنیاکردنەوەی کۆمپانیاکانبووە کە مامەڵەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان پارێزراوە.

سەبارەت بە ئامادەبونی بەرپرسی ئەو کۆمپانیایانە لە کۆبونەوەکەدا كۆمپانیای كارگروپی هەرێمی كوردستان پشتڕاستیكردۆتەوە كە ئامادەی كۆبونەوەكە بوە، بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەك لەوبارەیەوە ئاشكرابكات، بەهەمانشێوە كۆپانیای پیتراكۆش ئامادەبونی لە كۆبونەوەكەدا پشتڕاستكردۆتەوە بەڵام لێدوانیان نەداوە و وتویانە كە چاوەڕێیی وردەكاریی و گۆڕانكاریی نوێن، هەردو كۆمپانیای ڤیتۆڵ و ئێچ كەی ئێن ئامادەنەبون وەڵامی هیچ پرسیارێكی رۆیتەرز بدەنەوە.

سەرچاوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوەشکردووە کە  ئامادەبووان لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی دووشەممەدا ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی گفتوگۆی زیاتر سەبارەت بە چۆنیەتی ڕێکخستنی گرێبەستەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەک کە پێشێلی میکانیزمەکانی هەناردەکردن و بازاڕکردنی بازاڕی دەوڵەتی عێراقی SOMO نەکات.

هاوکات دو سەرچاوە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندوە، هێشتا ڕۆیشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستیپێنەكردوەتەوە، لەكاتێكدا عێراق چاوەڕێی وەڵامدانەوەی توركیایە، بەڵام هەركاتێك ڕێككەوتنە كاتیەكەیان ئەنجامدا،  كۆمپانیای سۆمۆ دەسەڵاتی بەبازاڕكردن و هەناردەكردنی نەوتی حكومەتی هەرێم دەبێت.

دوای ئەوەی عێراق لە دادگای پاریس دۆسییەیەکی لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە تورکیاوە بردەوە کە عێراق تورکیای تۆمەتبارکرد بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ساڵی 1973 بە ڕێگەدان بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی نەوت بەبێ ڕەزامەندی بەغدا لە نێوان ساڵانی 2014 و 2018.

هەروەها حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتنێکی کاتییان واژۆ کرد بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی تورکیاوە، کە هیوایان وابوو هەناردەکردنی نەوت لەو ڕۆژەدا دەستپێبکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار