هەسەدە دەنگۆی بە ئامانجگرتنى مەزڵوم عەبدی ڕەتدەکاتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزەكانی سوریای دیموكرات رەتیكردەوە، مەزڵوم كۆبانێ لە سلێمانی كرابێتە ئامانج و رایگەیاند، "ئەو هەواڵانەی باس لە ئامادەیی مەزڵوم كۆبانێ لە سلێمانی دەكەن دورن لەڕاستیەوە"
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەڕونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، "ئەو زانیاریانەی باس لە بەئامانجگرتنی مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی دەكەن، دورن لە راستیەوە".
هەسەدە ئاماژەی بەوەشكردوە، "هەمو ئەو هەواڵانەی كە بانگەشەی ئەوە دەكەن كە فەرماندەی گشتی هێزەكانمان مەزڵوم عەبدی لە شاری سلێمانی كراوەتە ئامانج، دورن لە راستیەوە، فەرماندەی گشتی لە ئەركدایە".
ئەوەشیخستۆتەڕو، "ئەو هەواڵە ساختانە بە ئامانجی ڕەشبگیری سیاسی بەرامبەر هەندێك هێز لە باشوری كوردستان ئەنجام دەدرێن".
هاوکات فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەکانى قەسەدە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە بە ئامانجگرتنى مەزڵوم عەبدی فەرماندەى گشتى قەسەدە دەکات لە سلێمانى.
لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرهاد شامی دەڵێت: هەموو ئەو هەواڵانەی کە دەڵێن فەرماندەی گشتی هێزەکانمان مەزڵوم عەبدی لە سلێمانی کراوەتە ئامانج ڕاست نییە.
شامی ڕاشیگەیاندوە: فەرماندەی گشتی لە ئەرکدایە ئەم هەواڵە ناڕاستانە بە ئامانجی ڕەشکردنەوەی سیاسی لە دژی هەندێک لە هێزەکانی باشووری کوردستان ئەنجام دەدرێن.

