خوێندکارانی سێ شاری رۆژهەڵات ژەهراویی دەبن

بەهۆی ژەهراویبونەوە خوێندکاران رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن

3 ساڵ لەمەوپێش



لە رۆژهەڵاتی کوردستان و چەند شارێکی ئێران ژمارەیەک خوێندکاری کچ بەهۆی ژەهراویبون رەوانەی نەخۆشخانەکان کران.

سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە؛ ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی خوێندگەکانی (سەعدی) لە ورمێ و (بێنت ئەلهودا) لە دیواندەرە و (شاهید) و (فەدک) لە نەغەدە بەهۆی ژەهراویبونەوە رەوانەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان کراون.

هاوکات هەر ئەمڕۆ لە شارەکانی کەرەج و ئەردەبیل و ئەسفەهان ژمارەیەک خوێندکاری کچ لە چەند خوێندنگەیەکی ئەو شارانە ژەهراویبون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

دیاردەی ژەهراویکردنی خوێندکارانی کچ زیاتر لە سێ مانگە لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دوبارە دەبێتەوە و بە وتەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی زیاتر لە 100 کەس بە تۆمەتی ژەهراویکردنی كچان دەستگیر کراون.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی ئێران لە بەیاننامەکەدا رایگەیاندبو؛ ژمارەیەک لەو دەستگیرکراوانە بە بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی بۆندار و بە بێ مەترسیی ئامانجیان بوە خوێندگەکان داخرێت و پڕۆسەی خوێندن راگێرێت و ژمارەیەک لەو تۆمەتبارانەش لە ژێر کاریگەریی کەشی دەرونیی زاڵ بەسەر دۆخی ئێستای وڵاتەکە تەنها بە ئامانجی سەرکێشی ئەو کارانەیان کردوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار