سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق کۆبونەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە پشتگيريى لايه‌نه سياسييه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ تێپه‌ڕاندنى پڕۆژەياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق کردەوە.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له به‌غدا، له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه و"پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رۆك وه‌زيران و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و جێه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه‌وەتەوە."
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و پشتيگيريى لايه‌نه سياسييه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ تێپه‌ڕاندنى ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق. هه‌روه‌ها داكۆكييان له به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە،" لاى خۆيه‌وه سوودانى سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵى نێچيرڤان بارزانى و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى و جه‌ختى له گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه."
