خوێندکارێکی کورد بەهۆی ژەهراویبون گیانی لەدەستدا

بەهۆی ژەهراویکردنی خوێندکارانەوە خۆپیشاندان لە سەقز بەڕێوچو

کارۆ پەشابادی تەمەن 16 ساڵ کە بەهۆی ژەهراویبون لە تاران گیانی لەدەستدا

3 ساڵ لەمەوپێش



خوێندکارێکی کوردی تەمەن 16 ساڵ بەهۆی ژەهراویبون لە تاران گیانی لەدستدا و 50 خوێندکاری شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان رەوانەی نەخۆشخانەکان کران.

سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە؛ کارۆ پەشابادی تەمەن 16 ساڵ، خەڵکی کامیاران لە پارێزگای سنە و دانیشتوی تاران بەهۆی ژەهراویبون لە خوێندگەیەکی پایتەختی ئێران دوای سێ هەفتە مانەوە لەژێر چاودێریی پزیشکی رۆژی هەینی رابردو لە نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە گیانی لەدەستداوە.

تەرمی کارۆ رۆژی رابردو لە تارانەوە بۆ ناوچەی (پەشاوا) لە کامیران بەڕێکرا و لە گوندێکی ئەو ناوچەیە بەخاک سپێردرا .

لە لایەکی دیکەوە ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی ژەهراویکردنی خوێندکارانی خوێندگەی (مێعراج) لە گەڕەکی (شاناز) لە شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان ناڕەزایەتیی بەڕێوچو و دروشم دژی دەسەڵات وترایە و هێزە ئەمنییەکانیش تەقەیان لە خەڵک کرد.

سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەیان بەوە کردوە چەند کەسێک لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە برینداربون کە ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە.

ماوەی زیاتر لە سێ مانگە روداوەکانی ژەهراویبون لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و دەیان کەس رەوانەی نەخۆشخانە  و بنکە تەندروستییان کراون بە بێ ئەوەی هۆکاری سەرەکیی روداوی ژەهراویکردنەکان ئاشکرا بکرێن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار