كهشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كورستان رایگهیاند، ئهمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارین بەشێوەی نمەباران لەناوچە جیاجیاکانی کوردستان هەندێكجار بەشێوەی تاوەباران بروسکە دەبێت، سبهینێش هەندێكجار بەشێوەی تاوەباران و بروسکە دەبێت لەکاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارین بەشێوەی نمەباران لەناوچە جیاجیاکانی کوردستان، هەندێک جار بەشێوەی تاوە باران بروسکە هەور دەبێت لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بۆ کاتەکانی ئێوارە .پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ تەنها ناوچە شاخاوییەکانی باکووری خۆرئاوا و پارێزگای دهۆک نزم دەبنەوە بە (4 -5 ) پلە.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم هەندێک جار بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت لە کاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا. پلەی گەرما بە گشتی نزم دەبێتەوە بە (4-5) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى
دهۆک: 18پلەى سیلیزى
کەرکوک: 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 23پلەى سیلیزى
زاخۆ: 19 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 26 پلەى سیلیزى
