ژەهراویکردنی خوێندکاران ناڕەزایەتیی لێدەکەوێتەوە
ژمارەیەک خوێندکار لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژەهراوی بون
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لە شاری سەقز
3 ساڵ لەمەوپێش
ژەهراویکردنی خوێندکاران لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و مانگرتن لە شاری سەقز بەڕەێوچو.
ئەمڕۆ دوشەممە وەک ناڕەزایەتیی بەرامبەر ژەهراویکردنی خوێندکاران، دوکان و بازاڕەکانی شاری سەقز نەکرانەوە و داوا دەکرێت مانگرتنی سەرتاسەریی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوبچێت.
سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە؛ ئەمڕۆ خوێندکارانی ژمارەیەک خوێندگەی کچان لە شارەکانی سنە و ورمێ و خۆی ژەهراویبون و بەهۆی تێکچونی دۆخی تەندروستی خوێندکارانەوە ئامبوڵانس رەوانەی ئەو خوێندگەیانە کراون.
دوێنی یەکشەممە بەهۆی ژەهراویبونەوە زیاتر لە 50 خوێندکاری شاری سەقز رەوانەی نەخۆشخانەکان کران و ئەوەش ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانی لێکەوتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار
