کۆمەڵەی ئازادیخوازانی بادینان دژی هێرشەکەی ڕۆژی هەینی فڕۆکەخانەی سلێمانی پەیامێکیان بڵاوکردەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمەڵەی ئازادیخوازانی بادینان ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پەیامێکی پشتگیرییان ئاڕاستەی خەڵکی سلێمانی کردودژی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی وەستانەوە.
لە پەیامەکەیاندا ڕایانگەیاند،" ئێمە وەک کۆمەڵەی ئازادیخواز و ڕیفراندۆمخوازی بادینان هێرشی تیرۆرستی ئەردۆغان و تورکیا بۆسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی شەرمەزاردەکەین".
هاوکات داوایەکیان ئاڕاستەی حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە،"سنورێک بۆ هێرشی دوژمنکاری بەردەوامی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی باشوری کوردستان دابنێن کە تیایدا سەدان هاوڵاتی سیڤیل بونەتە قوربانی دەستی ڕەشی تیرۆری ئەردۆغان".
باسیانلەوەشکرد کە سلێمانی هەمیشە پەناگەیەکی ئارام بووە بۆ کوردان لە هەرچوارپارچەی کوردستان.
دەقی ڤیدیۆی پەیامەکەی کۆمەڵەی ئازادیخوازانی بادینان:
بابهتی پهیوهندیدار
