کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بارانبارین لەسەرجەم ناوچەکان بەردەوامى ده‌بێت، بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت، سبەینێش شەپۆلى بارانبارین لاواز دەبێت لەسەر ناوچەکە و ناوە ناوە بارانبارینى مامناوەند و هەندێك کات لێزمە باران دەبێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشەممە بارانبارین لەسەرجەم ناوچەکان بەردەوامى ده‌بێت، باران بەلێزمە و هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت، سنورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک و بەشێک لە ئیدارەى ڕاپەڕین ماوەى دابارینى تا کاتەکانى دواىنیوەڕۆ و ئێوارە  بە شێوەى لێزمەباران و تاوەبارانى بەهێز دەبێت. 

زۆرترین بارانى پێشبینیکراویش لەشەودا "لە ناوچەکانى بەرزنجە، پێنجوێن، قەرەداغ، دەربەندیخان، ئیدارەى گەرمیان، کەلار و کفرى دەبێت." 

کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمڕۆ خێرایى با لە کاتەکانى دوانیوەڕۆ چالاک دەبێتەوە بۆ سەرووى 40 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا و پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ، دوو بۆ سێ پلە نزمدەبێتەوە. 

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، سبەی پێنجشەممە شەپۆلى بارانبارین لاواز دەبێت لەسەر ناوچەکەمان ناوە ناوە باران بارینى مامناوەند و هەندێك کات لێزمە باران دەبێت بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئاستى دابارین زیاترە، هەندێ کات ئاسمان هەر هەورى دەبێتـ ئەگەرى تەزرە بارین هەیە بە هۆى نزمبونەوەى زیاترى پلەکانى گەرما. 

 

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی پێنجشەممە بەم جۆرەیە:

هەولێر؛ 20 پلەى سیلیزى

سلێمانی؛ 18 پلەى سیلیزى

دهۆک؛ 17 پلەى سیلیزى

کەرکووک؛ 23 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە؛ 21 پلەى سیلیزى

زاخۆ؛ 18 پلەى سیلیزى

سۆران؛ 18 پلەى سیلیزى

گەرمیان؛ 27 پلەى سیلیزى 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار