تیمێکی حکومەت بۆ گەڕانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی سەردانی قوباد تاڵەبانی دەکات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تیمێکی وەزارەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات، بە مەبەستی گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە بۆ سەردانیکردنی تیمێکی وەزاری بۆ لای قوباد تاڵەبانی، بۆ گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
بەپێی زانیارییەکان بڕیار وایە رۆژی یەکشەممە (16ـی نیسانی 2023)، ئەو شاندە سەردانی قوباد تاڵەبانی دەکات ، پێكهاتون له پشتیوان سادق (له تیمی پارتی)، دانا عەبدولکەریم (له تیمی گۆڕان)، عەبدوڵای حاجی مەحمود (له تیمی سۆشیالیست).
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران هەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیای خەندان پشتڕاستكرده‌وه و وتی، "كاك قوباد له‌گه‌ڵیان كۆده‌بێته‌وه"، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بو هیچ زانیاریه‌كی دیكه بخاته‌ڕو.
هه‌رچه‌نده تائێستا دیارنیه قوباد تاڵەبانی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌دات یاخود نا، به‌ڵام روداوه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوی سلێمانی جارێكی دیكه په‌یوه‌ندی تیمی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی تێكدا و ئاسۆی نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ردو حزبی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ مێزی گفتوگۆ دورخستنه‌وه.
