ئیتالیا ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له هه‌رێمی کوردستان به‌رز ده‌کاته‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبوونەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، باسیان لە پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان کردووە و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە رایگەیاندووە کە ئاستی نوێنه‌رایه‌تییان له هه‌رێمی کورستان له کۆنسوڵخانه‌وه بۆ کۆنسوڵخانه‌ی گشتی به‌رز ده‌که‌نه‌وه.
لە درێژەی کۆبوونەوەکانی دا لەگەڵ بەرپرسانی ئیتاڵیا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13-04-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆما لەگەڵ ئه‌نتۆنيۆ تايانى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵيا كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت،" هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيتالى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و وزه‌دا، گفتوگۆيان كرد. "
هەروەها، " نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خواستى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ ئيتاليا، دووپاتى كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خێكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ ئيتاليا ده‌ڕوانن و خوازيار و ئاماده‌ى فراوانكردنى زياترى هاريكاريى هاوبه‌شن. "
سەرۆکایەتی هەرێم ڕاشیگەیاند، لاى خۆيه‌وه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. "هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند که ئاستی نوێنه‌رایه‌تییان له هه‌رێمی کورستان له کونسوڵخانه‌وه بۆ کونسوڵخانه‌ی گشتی، به‌رز ده‌که‌نه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌ت له قه‌ڵه‌م دا.
هاوکات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چه‌ند پرسێكى ديكه تاوتوێ كران.
