راگەیێندراوی ئاسایشی هەولێر لەبارەی هێرشکردنە سەر پارێزەرێک

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاسایشی هەولێر راگەیێندراوێکی لە بارەی هێرشکردنە سەر پارێزەر محەممەد یابە سۆفی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سێ کەس لەسەر هێرشکردنە سەر پارێزەرەکە دەستگیر کراون.

ئاسایشی هەولێر دەڵێت ، دوابەدوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە لایەن چەند کەسێکەوە لە شاری هەولێر هێرش کرایە سەر پارێزەر (محەممەد یابە سۆفی) و دەستدرێژیی کرایە سەر، دوای ئاگادارکردنەوەمان، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد  3 تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوەکە دەستگیر کران.

ڕاشیگەیاند، " لێکۆڵینەوەی زیاتریش لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت. "

هەواڵی رفاندن و ئەشکەنجەدانی پاریزەرێک لە شاری هەولێرئەمڕۆ شەممە  لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە کە شەوی رابردوو لە ماڵەکەی خۆی رفێندرا و دوای سێ کاژێر لە ئەشکەنجەدان، ئازاد کراوە.

ئەو پارێزەرە بە گوتەی خۆی بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەڵێت، بە چوار کەس لێیانداوە کە  یەکێکیان دەمامکدار بووە لەم بارەیەوەئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری بەو ڕوداوە ڕاگەیاند.

دەقی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە

دوابەدوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە لایەن چەند کەسێکەوە لە شاری هەولێر هێرش کرایە سەر پارێزەر (محەممەد یابە سۆفی) و دەستدرێژیی کرایە سەر، دوای ئاگادارکردنەوەمان، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەڕێز وەزیری ناوخۆ 3 تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکە دەستگیرکران و لێکۆڵینەوەی زیاتریش لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت.

هاووڵاتییانی بەڕێز دڵنیا دەکەینەوە، پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شاری هەولێر و هاوشارییانمان ئەرکێکە و بەزاندنیان هێڵی سوورە و تۆمەتباران و تاوانباران لە هەر شوێنێک بن دەستگیر دەکرێن و ڕاپێچی بەردەم دادگایان دەکەین.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
 15ی نیسانی 2023

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار