هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هەسەدە وەک هاوکارێکی گرنگی ئێمە دەمێنێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لە ئۆپراسۆنێکدا لە دێرەزۆر، سەرکردەیەکی داعشی بەناوی مەحمود سەعید دەستگیر کردووە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو، هەسەدە بە پشتگیری هێزەکانیان، پلانێکی سەرکەوتووانەی بەڕێوەبردووە و مەحمود سەعید سەرکردەی داعشی دەستگیرکردووە کە شانەیەکی شاراوەی داعشی لەژێر دەستددا بووە.

هاپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو شانەیەی داعش، چەک و تەقەمەنی بۆ چەکدارانی رێکخراوەکە ناردووە و لەنێو خەڵکیدا پارەی کۆکردووەتەوە.

لەبارەی ئۆپراسیۆنەکەوە جۆناسان فیریر وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق و سوریا رایگەیاند، سەرکەوتنی ئەم ئۆپراسیۆنە، رێگری لە بەدەستهێنانی چەک و تەقەمەنی لەلایەن تیرۆریستانی داعش دەکات و وتی، " هێزەکانی سوریای دیموکراتی، بۆ ئێمە وەک هاوکارێکی گرنگی داعش دەمێنێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار