سێ وه‌زیر به‌نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت سه‌ردانی قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سێ وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت سه‌ردانی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن و له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ شاندێکی وەزاری لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری هەولێر لەگەڵ قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە و ئامانجەکەش ئەوەیە جێگری سەرۆکوەزیران رازی بکەن بگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
ئەو شاندەی سەردانی جێگری سەرۆکوەزیران دەکەن لە عەبدوڵلا حاجی مەحموود، وەزیری شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراون، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە پێکدێن.
هه‌رچه‌نده تائێستا دیارنیه قوباد تاڵەبانی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌دات یاخود نا، به‌ڵام روداوه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوی سلێمانی جارێكی دیكه په‌یوه‌ندی تیمی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی تێكدا و ئاسۆی نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ردو حزبی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ مێزی گفتوگۆ دورخستنه‌وه.
بەهۆی ناکۆکییەکانیان لەگەڵ پارتی و مەسرور بارزانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 26ـی ئۆکتۆبەری 2022ـەوە بەشداریی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی نەکردووە، وەزیرەکانی یەکێتیش لە رۆژی 22-12-2022ـەوە بایکۆتی کۆبوونەوەکانیان کردووە.
