نێچیرڤان بارزانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە دەکات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شاندێكی باڵای ههرێمی كوردستان به سهرۆكایهتی نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ شاندێكی سهربازی هاوپەیمانان كۆبوهوه و تاوتوێی رێكخستنەوە و چاكسازی لە هێزی پێشمەرگەدا كرا و هەڵسەنگاندن بۆ قۆناغەكانی جێبەجێكردنی ئەو پلانە كرا كە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریكادایه.
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كۆبونەوەیەكی فراوان لە نێوان شاندێكی باڵای هێزی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتیی جەنەرال ماپیو مكفارلن، فەرماندەی هاوبەشی هێزی هاوپەیمان لە عێراق و سوریا و وەزارەتی پێشمەرگە و دەزگا پەیوەندیدارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچو.
لە كۆبوونەوەكەدا هەروەها كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ئامادە بوو.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بابەتی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ بووە لەبارەی رێكخستنەوە و چاكسازی لە هێزی پێشمەرگە و هەڵسەنگاندن بۆ قۆناخەكانی جێبەجێكردنی ئەو پلانە كە لە چوارچێوەی رێككەوتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا هەیە.
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە باسکردنی ئەو ئاستەنگ و ئاڵنگارییانە كە دێنە بەردەم پرۆسەی یەكگرتنەوەی پێشمەرگە و رێكخستنەوەیان بە شێوەیەكی سەردەمیانە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە.
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، جەنەڕاڵ مكفارلن بەردەوامیی پشتگیری و هاوكارییەكانی هاوپەیمانانی بۆ پێشمەرگە لە بوارە جیاوازەكاندا و جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی ڕێكخستنەوەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا بەشێوەیەك هەرێمی كوردستان ببێتە خاوەن هێزێكی نیشتمانیی یەكگرتو، دوپاتكردەوە.
