دوایین قسەی کلچدارئۆغلۆ لەبارەی کورد!

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەمال کلچدارئۆغلۆ رکابەری سەرسەختی ئەردۆغان رایگەیاند، کەی دەسەڵاتی تورکیا (ئاکەپە – مەهەپە) بزانێت، لە هەڵبژاردنەکاندا دەدۆڕێت، روو دەکاتە کوردەکان و وەک تیرۆریست بەناویان دەکات.

کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا و سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دیمەنێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە بەتیرۆرناساندنی کوردان کرد لەلایەن حکومەتی تورکیا و ئەردۆغانەوە.

لە ڤیدیۆکەدا کەمال کلچدارۆغلۆ دەڵێت، " گەلی خۆشەویستم، لەم ساڵانەی دواییدا، کەی هەڵبژاردن نزیک دەبێتەوە و کۆشک (کۆشکەکەی ئەردۆغان) هەست بەوە دەکات کە لە هەڵبژاردنەکاندا دەدۆڕێت، روودەکاتە کورد و کوردەکان وەک تیرۆریست لەقەڵەم دەدات. شەرمەزاریە و بە راستی دۆخێکی شەرمەزاریە."

کلچدارئۆغلۆ لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی، " لە ئێستادا مامەڵەی 'تیرۆریست' لەگەڵ ملیۆنان کورد دەکرێت. هەموو رژێک بیوەستان، ملیۆنان لیرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا خەرج دەکەن. بۆ ئەوەی سووکایەتی بە من بکەن و کورد وەک تیرۆریست بەناو بکەن. هاوڵاتیەکانمان لە دەوڵەت دووردەخەنەوە. بۆچی؟ بۆئەوەی چوار – پێنج دەنگ بەدەست بهێنن. شەرم ناکەنەوە. بە راستی شەرم ناکەنەوە."

کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا و سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) هەروەها داوا لە هاوڵاتیەکانی تورکیا دەکات، گوێ لە بانگەشەکانی دەسەڵات نەگرن و وتی، " برایەتی لەبیر مەکەن. قەدەرێک هەیە کە کورد و تورکی کردووەتە برا و خوشکی یەکدی. هیچ خۆشەویستیەک وەک خۆشەویستی خوشک و برایەتی نییە. سەد ساڵە پێکەوەین و پێکەوە ژیاوین. بە تەنیا رێگەمان نەبڕێوە و نەمانتوانیوە رێگەکە ببڕین. رێگە نادەین بۆ کۆکردنەوەی چوار – پێنج دەنگ، ئەم برایەتیە لەناو بچێت. زۆر نەماوە! "

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەم هەڵبژاردنەدا، کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکرا نەکرد و هەرچەندە بە فەرمی راینەگەیاندووە کە دەنگ بە کەمال کلچدارئۆغلۆ دەدەن، بەڵام هەموو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە لایەنگرانی هەدەپەش کلچدارئۆغلۆ هەڵدەبژێرن. ئەم پیشهاتەش، ئەردۆغان و بەرپرسانی حکومەتی تورکیای تووڕە کردووە و کەمال کلچدارئۆغلۆ بەوە تۆمەتبار دەکەن کە لەگەڵ هەدەپە، ئەجێندانی پەکەکە جێبەجێ دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار