حکومەتی عێراق بڕياری دا 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە کۆبووەوە و بە کۆی دەنگ بڕیاری دا کە بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت کە بڕەکەی 400 ملیار دینارە.

فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا ڕایگەیاندووە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاریداوه‌ گوژمه‌یه‌ك پاره‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت كه‌ بڕه‌كه‌ی 400 ملیار دیناره‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی ئیداری پێویسته‌ و دواتر ره‌وانه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

ئەمەشلەکاتێکدایە فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا پێشنیازی کرد کە بەهۆی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، حکومەت بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت بۆ دابینکردنی مووچە، بۆیە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەو پێشنازەی خستووەتە دەنگدانەوە و بەکۆی دەنگ پەسند کرا. 

ئەو بڕە پارەیەی کە بڕیارە حکومەتی عێراق بینێرێت، 400 ملیار دینارە و بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار