هاوڵاتی؛ زانیاری لەسەر ئەو کەسە بڵاودەکاتەوە کەشەوی ڕابردوو لە فامیلی مۆڵی دهۆک کوژرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوێنێ دووشەممە لەناو بازاڕی فامیلی مۆڵ لە شاری دهۆک هاوڵاتییەک بە ناوی حسێن تۆرەلی بە حەوت گولە بە سەختی بریندار کرا، دوای گواستنەوەشی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. تەقەکەرەکەش تائێستا دەستگیر نەکراوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی هاوڵاتی لە سەرچاوەیەکەوە دەستی کەوتووە، ئەو هاوڵاتییە ناوی حسێن تۆرەلی یە و خاوەنی خواردنگەی 'ئاسڵی بۆرەک'ە لە ناو فاملی مۆڵی دهۆک و ئەوە دووەم جاریشە تەقەی لێدەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند، "مانگی ئایاری ساڵی رابردووش هێرشی چەکداری کرابووە سەری و بریندار ببوو".
وتیشی ،" دەزگای میتی تورکی لە پشتی ئەم کارەوەن ."
بابهتی پهیوهندیدار
