هەدەپە: رووڕەشییە هەرێمی کوردستان بووەتە ناوەندی کۆمەڵکوژیەکان

3 ساڵ لەمەوپێش



هەدەپە تیرۆرکردنی حسێن تورەلی هاوڵاتی باکوری کوردستان شاری دهۆک ئیدانە کرد و وتی، " رووڕەشیەکی گەورەیە کە هەرێمی کوردستان بووەتە ناوەندی کۆمەڵکوژیەکان."

لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) راگەیەندراوێکی لەبارەی تیرۆرکردنی حسێن تورەلی هاوڵاتیەکی شاری باتمانی باکوری کوردستان لە شاری دهۆک بڵاوکردەوە.

هەدەپە دەڵێت، " دوێنێ شەو، لە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان کارسازێک بە ناوی حسێن تورەلی تیرۆرکرا. حسێن تورەلی هاوڵاتی تورکیا بوو و بەهۆی فشارەکانی سەر کورد بە ناچاری کۆچی کردووەتە هەرێمی کوردستان. ئەو هێزانەی تورئەلیان تیرۆر کرد بیانی نەبوون. ئەو هێزانە پێشتر بە هەمان شێوە، رۆژنامەنووس و ئەکادیمی ناگیهان ئاکارسەل، یاسین بوڵوت، محەمەد زەکی چەلەبی و زۆر سیاسەتمەداری دیکەیان شەهید کرد. باش دەزانین کە ئەو هێزانەی ئەم تیرۆرە دەکەن، بە هەمان شێوە هێرش دەکەنە سەر کەمپی مەخمور کە دانیشتووانەکەی لە نەوەتەکانی سەدەی رابردوودا بەهۆی سووتان و وێرانکردنی گوندەکانیان ناچار بوون کۆچ بکەن.

هەدەپەش راشیگەیاند، ئەو هێزانەی ئەم کۆمەڵکوژیە دەکەن، بە شێوەیەکی ئاشکرا بە کورد دەڵێن، " لەم جیهانە هیچ شوێنێک بۆ ئێوە ئارام نییە و لە هیچ شوێنێک رێگە نادەین ئێوە بژین'. رووڕەشیەکی گەورەیە کە هەرێمی کوردستان بووەتە ناوەندی کۆمەڵکوژیەکان!

هەدەپە لە کۆتاییدا کەشتنی ئەو هاوڵاتیەی باکوری کوردستان بە توندی شەرمەزار کرد و وتی، " باش دەزانین ئەو هێزانەی نەوەتەکانەوە تاوەکو ئێستا کوشتن و کۆمەڵکوژی دژی کورد دەکەن، لە چی دۆخێکداین. چارەنوسی ئەو هێزانەی ئەمڕۆش هێرش دەکەنە سەر کورد، وەک هێزەکانی پێشوو دەبێت. پێشتریش سەرمان دانەنەواند و ئەمڕۆش داینانەوێنین. بانگەوازی لە گەلی کورد و هەموو هێزە شۆڕشگێرەکان و دیموکراتەکانی تورکیا دەکەین: لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەنگ نەبن و هەڵوێست پیشان بدەن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار