كونسڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر: به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیكردن له ئازادیی ڕاگه‌یاندن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، كونسڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیه كه بۆنه‌یه‌كه بۆ به‌رزڕاگرتنی ئه‌و ڕۆڵه گرنگ و سه‌ره‌كیه‌ی میدیا له هه‌موو حوكمێكی دیموكراتیدا ده‌یگێڕێت".
كونسڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر نووسیویه‌تی: "وه‌كو سه‌رۆك بایدن وتی، "ئێستا كاری ڕاگه‌یاندنی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له هه‌موو كات زیاتر گرنگه".
125 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له رێكه‌وتی 22ـی نیسانی 1898، میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان و جه‌لاده‌ت به‌درخان یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستانیان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی له قاھیره‌ی پایته‌ختی وڵاتی میسر بڵاوكرایه‌وه.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر:
ئەمڕۆ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیە کە بۆنەیەکە بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو ڕۆڵە گرنگ و سەرەکیەی میدیا لە هەموو حوکمێکی دیموکراتیدا دەیگێڕێت. وەکو سەرۆک بایدن وتی، "ئێستا کاری ڕاگەیاندنی ئازاد و سەربەخۆ لە هەموو کات زیاتر گرنگە. بەردەوام دەبین لە پشتیوانییکردن لە ئازادیی ڕاگەیاندن و ڕوماڵکردنی ئازاد و بێلایەن و پڕۆفێشنەڵانەی هەواڵەکان و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری لە هەرێمی #کوردستان و ڕێز لەو ڕۆژنامەنووسانەش دەگرین کە بەردەوامن لە پێدانی هەواڵی مانادار بە خەڵکی #هەرێمی_کوردستان و لەو پێناوەشدا دەکەونە بەر مەترسیی زۆر.
