لە جەژنی رەمەزاندا تورکیا ٣٢ جار خاکی هەریمی کوردستانی بۆردومان و تۆپباران کردووە

3 ساڵ لەمەوپێش



هە*پە*گە رایگەیاند، لە رۆژی عارفە و دوو رۆژی جەژنی رەمەزاندا سوپای تورکیا ٣٢ جار لە خاکی هەرێمی کوردستان هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانیان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگە، سوپای تورکیا هەرێمەکانی مەتینا و زاپی تۆپباران کردووە و سەربازانی تورکیا پێشڕەویەکان کردووە، بەڵام هێزەکانیان وڵامیان داوەتەوە و شەڕی قورس لەنێوان هەردوولادا روویداوە.

دەشڵێت، هێزەکانیان توانیویانە کامێرایەکی حەڕاری تێکبشکێنن کە بۆ جموجووڵیان جێگیر کرابوو.

لە بەشێکی دیکە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " لە ٢٠ و ٢١ و ٢٢ ی نیساندا، سوپای تورکیا ٦ جار لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە دەوروبەری گوندی شیلازی ناوچەی مەتینا و گوندی سیگەر لە ئامێدی بۆردومان کردووە.

لە ٢٠ و ٢١ ی نیسانیشدا، سوپای تورکیا، ٢٦ جاربە تانک و چەکی قورس، گۆڕەپانی شەڕی لە گردی بەهار و گردی ئێف ئێم و گردی جودی بۆردوومان کردووە."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار