لە مانگێکدا ژنێک و سێ کۆڵبەر لە رۆژهەڵات دەکوژرێن

ئێران سزای سێدارە بەسەر بەندکراوێکی کورددا دەسەپێنێت

3 ساڵ لەمەوپێش



لە مانگێکدا ژنێک و سێ کاسبکاری رۆژهەڵات دەکوژرێن و بەندکراوێکی کورد سزای سێدارەی بەسەردا دەسەپێنرێت.

رێکخراوی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان (kurdistanhumanrights) ئامارەکانی تایبەت بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە یەکەم مانگی بەهار (خاکەلێۆە) لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات لەو مانگەدا سێ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنورەکانی نێوان رۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە کوژراون.

لە ئامارەکاندا هاتوە تەنها لە یەکەم مانگی بەهاردا سێ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە ناوەکانی بەهزاد عەزیزی، ئازاد رەزایی و عەینوڵڵا قادرنەژاد لە بانە و شنۆ و کرماشان لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە تەقەیان لێکراوە و کوژراون.

 تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بەوە کردوە لەو مانگەدا لانیکەم 14 چالاکوانی کورد لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون کە ژمارەیەکیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.

رێکخراوەکە ئاشکرای کردوە کە مانگی یەکەمی بەهاری ئەمساڵدا ژنێکی تەمەن 28 ساڵ بە ناوی مریەم سلێمانی کە دایکی سێ منداڵ بوە و لە لایەن باوک و براکەی لە گوندێکی شاری (خۆی) لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراوە و لەو مانگەدا تەنها کوژرانی ئەو ژنە لە رۆژهەڵات تۆمار کراوە.

هەر لەو مانگەدا دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ سزای سێدارەی بەسەر زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی نایب عەسگەری-دا سەپاندوە بە تۆمەتی دژایەتیی کۆماری ئیسلامی و ئەندامێتیی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک).

  

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار