دەمیرتاش: "قسەکانی ئەردۆغان تەنیا درۆ و سووکایەتییە"

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، ئەردۆغان لە مزگەوتەکانیشدا دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە و قسەکانی تەنیا درۆ و سووکایەتیکردنە.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە زینداندایە تویتێکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و کاندیدی دەسەڵات بۆ پۆستی سەرۆکایەتی بڵاوکردەوە کە ئەردۆغان لەنێو مزگەوتێکدا بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات.

دەمیرتاش وتی، " ئەردۆغان لە مزگەوتی سوڵتان ئەحمەدی ئەستەنبوڵ میتینگی جەماوەری بۆ هەڵبژاردن ئەنجام دەدات. نیوەی قسەکانی درۆ و ئەوەی دیکش، سووکایەتی و ئیستیفزاز بوو. بۆ بەدەستهێنانی دەنگی هاوڵاتیان بە دین و نە ئیمانی هێشتەوە."

دەمیرتاش لە تویتەکەیدا هەروەها بانگەوازی لە دەنگدەرانی تورکیا کرد و دەڵێت، " رێگە مەدەن ئەم عەقڵیەتە ڕەشە کە وەک مۆتەکەیە، داهاتوومان تاریک بکات."

لە کاتێکدا کە سێ حەفتە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا ماوە، پارتە سیاسییەکان بە شێوەیەکی چالاک میتینگی جەماوەری ئەنجام دەدەن و بانگەشەیەکی توند دەستی پێکردووە.

سەلاحەدین دەمیرتاشیش لە زیندانەوە و لە رێگەی تویتەکانییەوە، لەدژی دەسەڵات، پشتگیری لە پارتی چەپی سەوز و کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندید هاوپەیمانی گەل دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار