له ماوه‌ی سێ رۆژی جه‌ژندا لە گەرمیان شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 78 حاڵه‌تی ژەهراوییبون هەبوون
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار له كه‌لار رایگه‌یاند، له ماوه‌ی سێ رۆژی جه‌ژندا دو حاڵه‌تی برینداربون به گولله تۆماركراون و 78 حاڵه‌تی ژەهراوییبون و تێکچونی گەدەش هه‌بون و شه‌ش كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار له كه‌لار ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاماره‌كانی سێ رۆژی رابردوی جه‌ژنی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، 78 حاڵه‌تی ژەهراوییبون و تێکچونی گەدە و 27 حاڵه‌تی كه‌وتنه‌خواره‌وه و 14 حاڵه‌تی روداوی هاتوچۆ و 11 حاڵه‌تی برینداربون به چه‌قۆ و دو حاڵه‌تی برینداربون به گولله تۆماركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،"455 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردوه و 342 پشكنینی تاقیگه‌یی ئه‌نجامدراون له‌گه‌ڵ 330 تیشك و چوار نه‌شته‌رگه‌ری".
ڕشیگەیاندووە، هه‌ر له رۆژانی جه‌ژندا چوار حاڵه‌تی سوتاوی، یه‌ك حاڵه‌تی كاره‌با گرتن، دو حاڵه‌تی پێوه‌دان به دوپشك و شه‌ش حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆماركراون.
