بەهۆی تۆپباران سوپای تورکیا پێنج منداڵ لە رۆژئاوا گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی تۆپباران سوپای تورکیا پێنج منداڵ لە رۆژئاوا گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندی عەین عەبدی سەر بە شارۆچکەی تەل تەمر، دوو منداڵ شەهیدبوون و سێ منداڵی دیکەی هەمان خێزان بریندار بوون.
ئاژانسی هاوارنیوزی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، گوندی عەین عەبد لە شارۆچکەی تەل تەمر لە هەرێمی حەسەکە، لەلایەن سوپای تورکیاوە بەچڕی تۆپباران کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەو هۆیەوە دوو خوشک گیانیان لەدەستداوە و خوشکێک و دوو براش بریندار بوون. بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید لێگەرینی حەسەکە کراون.

بابهتی پهیوهندیدار
