چالاکوانی سیاسی عەلی مەحمود محەمەد لە هەولێر ڕفێندراوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزێك له‌شارى هه‌ولێر به‌ئۆتۆمبێلى جام ڕه‌ش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵى چالاكوانی سیاسى عەلی مەحمەد محەمەد و ڕفاندویانه.
شارپرێس لە زاریی ڕێبازهاشم ئەندامی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان ڕایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ بە هێزێکى چه‌كدار بەئۆتۆمبێلی جامڕەش هەڵیانکۆتاوەتەسەر ماڵی عەلی سیاسی چالاکوانی بواری جینۆساید‌و کۆمەڵگەی مەدەنی‌و بەرەو جێگه‌یەکی نادیار ڕفاندویانه‌و تائێستا شوێنی نادیارە".
ئەو بەرپرسە وتوشێتی،"ئه‌وكه‌سه‌ى ڕفێندراوه چالاکوانی بواری جینۆساید‌و کۆمەڵگەی مەدەنیه‌و تائێستا بێسه‌روشوێنه".
باسی لەوەشکردووە لە ئێستادا لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بزانن ئه‌و چالاكوانه بۆ كوێ براوه‌و هۆكارى هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یى‌و ڕفاندن‌و دواتر پشكنینى ماڵه‌كه‌ى چییه. هاوکات دەڵێت " تائێستا هۆكاره‌كه‌ی نازانن ".
عەلی مەحموود چالاکوانی بواری جینۆساید و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵا و ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان بوو یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدیش دەڵێت: "لە ماڵەکەی خۆیدا رفێندراوە."
دەشڵێت، دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لەو بارەیەوە ئاگادار دەکەینەوە بۆ سۆراخکردن و ئاشکرا کردنی چارەنوسی و پاراستنی سەلامەتی گیانی عەلی مەحمود محەمەد.
هەروەها بە گوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس بڵاویکردۆتەوە ، هۆكارى ده‌ستگیركردنى ئه‌و چالاكوانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێشتر عه‌لى سیاسى، باوكى قائیمقامى هه‌ولێرى تۆمه‌تبار كردوه به‌وه‌ى، ده‌ستی هه‌بوه له‌ئه‌نفالكردنى باوك‌و به‌شێك له‌كه‌سوكاره‌كه‌یی‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا قائیمقامى هه‌ولێر سكاڵاى له‌سه‌ر تۆماركردوه‌و داواى سه‌لماندنى ئه‌و زانیاریانه ده‌كات.
