ڕۆیتەرز چەند زانیارییەکی نوی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاودەکاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردۆتەوە، هەناردەکردنی نەوتی هەریم چەند نیشانەیەکی دیاریکراوی نیشانداوە بۆ دەستپێکردنەوە دوای نزیکەی  مانگێک لە وەستان، لە کاتێکدا لایەنەکانی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و تورکیا  هێشتا چارەسەر نەکراون.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی دووشەممە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە  بڵاویکردەوە، کە هەریەک حکومەتی هەرێمی کوردستان و سۆمۆ  دەیانەوێت هەناردەکردنی نەوتی هەریم لە سەرەتای مانگی پێنج دەستپێبکاتەوە .

هەر ئەو سەرچاوەیە ڕایانگەیاندووە کەئەوە کارێکی محاڵەو بە لایەنی کەمەوە دوو بۆ سێ هەفتە زیاتریشی پێدەچێت.

رۆیتەرز لەسەر زاری سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت، تورکیا دەیەوێت تاوەکو دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە بڕیارە لە 14ـی ئایاری ئەمساڵ لە تورکیا بەڕێوەبچێت، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دوابخات. 

هاوکات  دەیەوێت پێش ئەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، هەموو ئەو کەیسانەی تایبەت بە نەوتی هەرێمی کوردستانن، کە تائێستا لە دادگەی نێوبژیوانی نێودەوڵەتی یەکلایی نەبوونەتەوە، یەکلایی بکاتەوە بەتایبەت هەوڵدەدات گفتوگۆی تایبەت لەگەڵ بەغدا بکات سەبارەت بەو 1.5 ملیار دۆلارەی کە فەرمانی پێکراوە بیدات بە عێراق لە دۆسییەی دادگاییکردنەکەدا.

ئەو ئاژانسە دەشڵێت، ئامادەنەبوونی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسە، تورکیای نیگەران کردووە  

دوای ئەوەی لە 25ـی ئادارى رابردووەوە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لەلایەن تورکیاوە راگیرا ئەمەش بەهۆى بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس دارایی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەبوونی داهاتی نەوتەوە دەناڵێنێت وداهاتی لەدەستچوو بەهۆی ڕاگرتنی نەوتی خاوی برێنت گەیشتۆتە زیاتر لە 850 ملیۆن دۆلار، بەپێی خەمڵاندنەکانی ڕۆیتەرز لەسەر بنەمای هەناردەکردنی 375 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕازی بووە بە کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی خاوی عێراقی (SOMO) بۆ بازاڕکردنی نەوتی خاوی خۆی، کە سنووردار دەکرێت لە ڕۆیشتن بۆ ئاسیا و نرخەکانی بەرامبەر بە نرخی فەرمی فرۆشتنی کەرکوک (OSPs) سنووردار دەکرێت.

ڕۆیتەرز دەڵێت، گرێبەستەکانی سۆمۆ هێشتا لە ژێر گفتوگۆدان، بەڵام میکانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەکانی بازرگانان هێشتا ڕوون نییە.

هەروەها بەگوێرەی ڕێکەوتنەکەی 4 نیسان داهاتی نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژمارێکی بانکی بانکی عێراقی لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەنرێن، بەڵام بەغدا دەتوانێت چاودێری و پشکنینی بۆ بکات لەگەڵ ئەوەشدا، وردەکارییەکان سەبارەت بە هەژمارە بانکییەکە لەژێر پێداچوونەوەدایە، لەوانە شوێنەکەی، کە پێدەچێت بنکەکەی لە دەرەوەی وڵات بێت.

هاوکات ئەو کێڵگانەی کە هێشتا لە کاردان بریتین لە خورملە، کە بەرهەمهێنانی لە نزیکەی 135 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمکردەوە، بەپێی سەرچاوەیەکی ئاشنا بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو  کێڵگە نەوتییە .

هەروەها بەگوێرەی وتەبێژی کۆمپانیای جینێل ئینێرجی کێڵگەی تەقتەق بەردەوامە لە بەرهەمهێنان و خەزن دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار