وردەکاری ڕوداوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی چەمچەماڵ

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەستڕێژی گولـلە لە کوڕێکی عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک کرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لە چەمچەماڵ تەقە لە سه‌رهه‌د عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك  کراوە کە تەمەنی 22 ساڵە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و هەر ئەمشەو بەخادەسپێردرێت.

بەپیی زانیاریەکان، گرفتەکە لەنێوان ماڵێک و ئەو کوڕەی عەبدوڵای کوێخا موبارەکدا بووە و دوابەدوای رووداوەکەش ماڵی ئەو کەسەی کە تەقەی لە کوڕەکەی عەبدوڵای کوێخا موبارەک کردووە بەتەواوی سوتێندراوە و چەندین ماڵیش لە دەوروبەریدا بەهۆی دەستڕێژی گولەوە زیانیان پێگەیشتووە.

هاوکات بە پێی چەند سەرچاوەیەک پێشتر کێشە لەنێوان هەردوولادا هەبووە و ساڵی رابردوو کێشەیەکی کۆمەڵایەتییان هەبووە کە بەهۆی ئەو رووداوەوە بووە،پێشتر سکاڵا لەدژی کوڕەکەی عەبدوڵای کوێخا موبارەک تۆمارکراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە داڵدە دراوە و ماوەیەک کوڕەکە لە هەولێر ماوەتەوە و دواتر گەڕاوەتەوە بانی مەقان بۆلای باوکی و هیچ رێکارێکی یاسایی بەرامبەر نەگیراوەتەبەر.

لە ئێستادا ڕوداوەکانی هێرشکردنە سەر ماڵان و بەکارهێنانی چەک و توندوتیژی بە ناوی کێشەی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان لە زیادبوندایە.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا داوایکرد ھیچ حزبێک لە بۆنەکاندا چەک وەکو دیاری نەبەخشێتە ئەندام و لایەنگرانیان، داواش لە ھاووڵاتیان دەکات لە جێگەی چەک بە گفتوگۆ و لە رێگەی دادگاوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

وەزارەتی ناوخۆ داواش لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات پەرە بە کلتوری ناتوندوتیژی بدەن و ھانی ھاووڵاتیان بدەن تا بۆ چارەسەری کێشەکانیان پەنا بۆ گفتوگۆ و دادگاکان بەرن، دەشڵێت، پێویستە لەھەمو بارەگای لایەنە سیاسییەکاندا کۆگای ھەڵگرتنی چەک ھەبێت تاوەکو تەنھا لەکاتی پاسەوانیدا چەک ھەڵبگیرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار