مەسعود بارزانی لەگەڵ دوژمنە سەرسەختەکەی هەدەپە کۆبووە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ زەکەریا یاپجیئۆغلۆ سەرۆکی هوداپار کە دوژمنی سەرسەختی پارتی دیموکراتی گەلانە کۆبوە.

هوداپار لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە زەکەریا یاپجیئۆغلۆ سەرۆکی هوداپار کردووە و لە کۆبونەوەکەدا، باسی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا و هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کراوە.

هەروەها دۆخی سیاسی عێراق و بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هوداپار و پارتی یەکێکی دیکە بووە لە پرسە سەرەکییەکانی کۆبونەوەکە. حەفتەی رابردووش بارزانی و یاپجیئۆغلۆ بە تەلەفون قسەیان کردبوو و باسی پرسی هەڵبژاردنەکانیان کردبوو. پەیوەندیەکانی پارتی و هوداپار لەم کاتەدا کە ماوەیەکی کەم بۆ هەڵبژاردن ماوە، کاردانەوەی زۆری لە باکوری کوردستان لێکەوتەوە.

هوداپار لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا، هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) بەستووە و لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا دەنگ بە ئەردۆغان دەدات. لە ساڵی ٢٠١٦دا، لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان، ئاڵۆزیەکی گەورە لەنێوان هوداپار و هەدەپە لە باکوری کوردستان روویدا و لەو رووداوانەدا نزیکەی ٢٠ کەس کوژران.

هوداپار کەمتر لەسەدا نیوی دەنگەکانی لە هەڵبژاردنەکانی رابردووی پەرلەماندا بەدەست هێنابوو، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا بەگوێرەی رێککەوتنێکی نێوان هوداپار و ئاکەپەدا، بەڵێنی چوار کورسی پەرلەمانی پێدراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار