باوکی ئارام حەسەن: "کوڕەکەم و بوکەکەم لەلایەن هێزێکەوە دەستگیرکراون و وتویانە بابەتی رۆژنامەوانییە"
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئارام سایەخان و هاوژینەکە شەرمین عەلی کە هەردووکیان بەرپرسی پێشووی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخانن، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ماڵی خۆیان دەستگیر کران.
ئارام حەسەن سایەخان و شەرمین عەلی، هاوسەریی کە فەرمانبەرن لە بەڕێوبەرایەتی باجی خانوبەرەی گەرمیان، نیوهڕۆی ئهمڕۆ چوارشهممه لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە لە گەرمیان دەستگیركراون، تاوهكو ئێستاش ئازادنهكراون.
حەسەن سایەخان، باوکی ئارام حەسەن رایگهیاند، کوڕەکەی و بوکەکەی لەلایەن هێزێکەوە دەستگیرکراون و پێیان وتون، "بابەتی رۆژنامەوانییە"، لهنێو ماڵهكهی خۆیاندا له گهڕهكی شههیدانی كهلار دهستگیركراون.
ئاماژهی بهوهشكردوه، هێزێک چونهته ماڵهكهیان كه کڵاشینکۆفیان پێبوه و ژور بە ژوری خانوهكهیان گەڕاون.
ئارام حەسەن سایەخان تاوهكو مانگێک بهر له ئێستا بهرپرسیارێتی له دەروازەی پەروێزخان ههبوه و شەرمین عەلیش بەرپرسی راگەیاندنی دەروازەکە بوه، بەڵام فەرمانی وەزیری دارایی راژەکەیان لە دەروازەکەوە گوازرایەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی باجی خانوبەرەی گەرمیان.
هاوکات باوکی ئاران حەسەن لە لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆی دەنگ ڕایگەیاندووە، بەدوریدەزانێت دەستگیرکردنەکەیان لەسەر کێشەی دەروازەی پەروێزخانبوبێت ،وەکخۆی دەڵێت"ئەمان نەقڵ بوونلە دەروازەی پەروێزخان".
هاوکات تا ئێستا لایەنە ئەمنی و پەیوەندیدارەکان لەم بارەیەوە هیچ ڕونکردنەوەیەکیان نەداوە.
