قەرەیلان: ئامانجمان دابەشکردنی تورکیا نییە بەڵکو دیموکراسییە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

موراد قەرەیلان رایگەیاند، ئێمە تورکیا دابەش ناکەین، "ئێمە دەمانەوێت تورکیا بگۆڕین و تورکیا دیموکراتیک بکەین، لە ناو سیستەمی کۆماری دیموکراتیکدا بە سیستەمی خۆبەڕێوەبەری ئێمە یەکێتیی ئارەزومەندانەی کوردان بنیات دەنێین."

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بۆ میدیاکانی حزبەکەی باسی لە ئامانجەکانیان لە تورکیا کرد و وتی، "دەمانەوێت یەکگرتوویی گەلان لە تورکیا بنیات بنێین و بەهێزی بکەین. ئێستا یەکێتییەکیان دەوێت، کە بە چەک، تانک و تۆپ و فڕۆکە بنیات بنرێت، ئێمە ئەوە دەگۆڕین بۆ یەکێتیی ئارەزوومەندانە."

قەرەیلان بە ئاماژەدان بەوەی نایانەوێت تورکیا دابەش بکەن وتی، " بۆیە ئێمە پارێزگاری لەوە دەکەین، کە هەموو کەسێک دەبێت بە دادپەروەری، حەق، یاسا و مافەکانی و سەربەخۆیی خۆییەوە بژی. ئەمە ئەو شتەیە، کە ئێمە پێی دەڵێین، خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک. واتە یەکێتیی گەلان بە شێوەی یەکسان و ئازادە. ئەمە ئامانجی ئێمەیە."

قەرەیلان هەروەها دەشڵێت، "ئاکەپە، مەهەپە، هەندێک هێزی دیکە و بەرپرسانی دەوڵەتی تورک چەمکی جودایخوازی بۆ بزووتنەوەکەمان بەکار دەبەن، بەڵام ئەوە ڕاست نییە. ئێمە باس لە هێڵێکی ئایدۆلۆژی و سیاسی دەکەین، کە پێویستە یەکێتییەکی ئارەزوومەندانەی تیادا بنیات بنرێت."

هەروەها باسی ئەوەشی کردووە، "لە ڕاستیدا، مەترسیی جوداییخوازی لە تورکیا نەک لەلایەن ئێمەوە، بەڵکو لە عەقڵییەت و تێگەیشتنێکی زۆر چری تورکبوونەوە لەژێر ناوی ڕەگەزپەرستیدایە. ئەو کەسانەی بەو عەقڵییەت و تێگەیشتنەوە دەجوڵێنەوە جوداخوازن و ڕاستیی ئەو بابەتە بەو شێوەیەیە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار