وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: گۆڕانکاریی لە نرخی لیتری بەنزین دەکرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
گۆڕانکاریی لە نرخی لیتری بەنزین دەکرێت و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، “بۆ سەرجەم جۆری ئۆتۆمبێلەکان دەبێتە ٧٥٠ دینار” .
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتیی بەنزین و یەكخستنی نرخی بەنزین، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە یەکی ئایارەوە بۆ ماوەی یەك مانگ نرخی لیتری بەنزینی “جۆری نۆرماڵ” دەكاتە ٧٥٠ دینار بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت، تاکسی، پاس و پیکاب. "
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان :
گۆڕانکاریی لە نرخی لیتری بەنزین دەکرێت و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، “بۆ سەرجەم جۆری ئۆتۆمبێلەکان دەبێتە ٧٥٠ دینار” لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتیی بەنزین و یەكخستنی نرخی بەنزین، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە یەکی ئایارەوە بۆ ماوەی یەك مانگ نرخی لیتری بەنزینی “جۆری نۆرماڵ” دەكاتە ٧٥٠ دینار بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت، تاکسی، پاس و پیکاب. وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەڕێگەی پاڵاوتگەكانی ناوخۆوە ئەم بەنزینە كوالێتییە بەرزە بەرهەمدەهێنێت و لێژنەکانی چاودێری و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بەهەمان میكانیزمی پێشوو، چاودێری بەدواداچوونی كوالێتیی بەنزین دەكەن، بەپێی ئەو خەسڵەتەی پەسەندكراوە لە وەزارەت بۆ هەموو بەرهەمێكی بەنزین. راگەیاندنی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ٣٠ـی نیسانی
