نرخی بەنزینی بازرگانی دادەبەزێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نرخی بەنزینی بازرگانی کە لە جۆرەکانی ( نۆرماڵ، محسن، سوپەر) لە بەنزیخانەکانی پارێزگای سلێمانی دادەبەزێت .
بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی ئاماژەی بەوەکرد نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە ئێستا بە 850 دینار ومحسن بە 1050 سوپەر بە 1200 دینارە لە پێشتردا نۆرماڵ بە 875 و محسن بە 1075 و سوپەر بە 1225دینار بووە
هەروەها نرخی گاز لە پێشتردا بە 800 دینار بووە و لە ئێستادا بە 750 دینارە بۆ هەر لیترێک.
لە بارەی بەرزکردنەوەی نرخی بەنزینی پاس و تەکسی لە 690 دینارەوە بۆ750 دینار وتەبێژی بەنزیخانەکانی سلێمانی ئەوەی دوپاتکردەوە کە "ئەو بەنزینە 690 یەی كراوە بە 750 دینار هەمان كوالێتییە و تەنها نرخەكەی گرانكراوە لەسەر شۆفێرانی تاکسی و پاس".
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕۆژی 30ی نیسانی 2023 لەژێر ناوی"یەکخستنی نرخی بەنزیندا" نرخی بەنزینی 690 دیناری تایبەت بە تەکسی و پاسی بۆ 750 دینار بەرزکردەوە.
