حەوتی ئایار مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران دابەش دەكرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی بەدواداچونەكانی هاوڵاتی وەزارەتی دارایی ئامادەكارییەكانی دەستپێكردووە بۆ ئەوەی مووچەی مانگی نیسان لە حەوتی ئایار دابەش بكات.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەهەماهەنگیدایە بەشێك لەداهاتی نەوتی مانگی ئایار ماوەتەوە لەگەڵ داهاتی ناوخۆ و 400 ملیار دیناری بەغداد تەواوكاری دابینكردنی مووچەی پێ بكەن.

لەئێستادا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراق لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی تا 7ی ئایار ئەو 400 ملیار دینارە بگاتە هەرێم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار