ڕێژەی باران بارین لە چاو پاردا زیادیکردووە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزانی سلێمانی ئاماری باران بارینی ئەمساڵ تا مانگی نیسان بڵاوکردەوەو لە زۆربەی پارێزگاکان لە چاو پاردا بڕی باران بارین زیادیکردووە.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی لەناو سەنتەری شاری سلێمانیدا لە مانگی نیساندا ، 145.1 ملم باران باریوە كۆی گشتی باران بارین لە پارەوە تا ئەم مانگە گەیشتۆتە 732.8 ملم , و پار لە هەمانکاتدا 420.4 ملم باران باریوە واتە ئەمساڵ تاكو ئێستا 312.4 ملم باران لە ساڵی رابردوو زیاتر باریوە .
لە پارێزگای هەڵەبجەش لە هەمانکاتدا 79.8 ملم باران باریوە كۆی گشتی باران بارین لە پارەوە تا ئەم مانگە گەیشتۆتە 514.6 ملم و پار لە هەمانکاتدا 396.8 ملم باران باریوە واتە ئەمساڵ تاكو ئێستا 118 ملم باران لە ساڵی رابردووزیاتر باریوە .
وێنەی ڕێژەی باران بارین لەسەر جەم ناوچەکانی سلێمانی و دەوروبەری:

