هەولێر ڕیکلامکردن بۆ ڤەیپ وجگەرە قەدەغەدەکات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، بە هەمو شێوەیەک ڕیکلامکردن بۆ ڤەیپ، نێڕگەلە، جگەرە و جگەرەی ئەلکترۆنی لە راگەیاندنەکان قەدەغەیە، هەر ڤاینەر، گۆرانیبێژ، مۆدێلێکیش ریکلام بکات رێکاری یاسایی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە هەمو شێوەیەک ڕیکلام کردن بۆ ڤەیپ، نێڕگەلە، جگەرە و جگەرەی ئەلکترۆنی لە (کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، نوسراو، بینراو، بیستراو، سۆشیال میدیا) قەدەغەیە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر ڤاینەر، گۆرانیبێژ، مۆدێل و کەسە بەناوبانگەکانی سۆشیال میدیا و کەسێکی دیکە ڕیکلام بۆ ڤەیپ، نێرگەلە، جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی بکات رێکاری یاسایی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
بابهتی پهیوهندیدار
