نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی نیسان دیاری‌کرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نرخی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی نیسان له‌شاری سلێمانی له‌نێوان چوار هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار و500 دیناره و نرخی هه‌ر سه‌عاتێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ به 45 دینار دیاریكراوه.
لەڕاگەیەندراوێکدا کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی کۆنوسی کۆبونەوەی لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان، کارکردن و تەرخانکردنی کارەبا لەلایەن مۆلیدە ئەهلییەکانەوە بۆ هاوڵاتیان لە مانگی (نیسان/4)ی 2023 لە نێوان 100 بۆ 120 کاتژمێردا بوە.
هەروەها نرخی هەر کاتژمێرێک بۆ یەک ئەمپێر بە 45 دینار دیاریکراوە، بەمەش نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی (نیسان/4) لە نێوان چوار هەزار و بۆ پێنج هەزار و 500 دینار دەبێت.
سەبارەت بە خشتەی پێدانی کارەباش ئاماژەی بەوەکردوە، "خشتەی کارپێکردنی مۆلیدە و پێدانی کارەبا تا 15ی (ئایار/5)ی 2023 لەکاتژمێر 1:00ی ـی پاشنیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 1:00ی شەو دەبێت و دواتر لە کاتژمێر 7:00 بۆ کاتژمێر 8:30 خولەکی سەرلەبەیانی مۆلیدەکان کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابیندەکەن، تەنها لە رۆژانی هەینی نەبێت کە لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆوە کارەبا دەدەن بە هاوڵاتیان".
