فراکسیۆنى پارتى: لەمساڵیشدا هەڵبژاردن بەڕێوەناچێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان بە بڕیاری یەکێتی لەمپەر بۆ ئەنجامدانی دانیشتنەکانی پەرلەمان دروست کراوە ، بۆیە  تاوەکو 2ـی 6ـی 2022، دانیشتنی پەرلەمان ئه نجام نادرێت.

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بە 18 هەنگاوی حیزبەکەی دا، بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و هەمواری یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کە سەرجەمیان "بەهۆی نەهاتنەپێشەوەی لایەنەکان بە بنبەست گەیشتوون".

وتیشى،" کۆمەڵێک بابەت هەبوە کە لەسەرى رازى بوین و لە سەرەتادا ئەمە بۆچونى ئێمە نەبو، بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنیش لە زۆرێک لە داواکارییەکانى خۆمان سازشمان کردوە".

جەختیشى کردەوە، فرراکسیۆنى پارتى ئامادەیی خۆى نیشان داوە کە چى لەسەر شانى بێت ئەنجامى بدات بۆ ئەوەى هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

پێشەوا هەورامانی دەشڵێت: "یەکێتی لە هەر هەنگاوێک کە بەڵێنیداوە، لە جاری داهاتوودا بەشێوەیەکی دیکە هاتوونەتە پێشەوە، هەر بڕیارێک لە کۆبوونەوەکان دراوە، بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو بە بیانووی نەخۆشکەوتن یان هەر هۆکارێکی دیکە کۆبوونەوەکە نەکراوە". گوتیشی: "ئەگەر ئەمڕۆ یەکێتی 10 مەرجی هەبێت بۆ هەڵبژاردن و پارتی بە هەموویان رازیبێت، رۆژی دواتر 10 مەرجی دیکە دادەنێت و ئامانجیشی ئەوەیە هەڵبژاردن نەکرێت".

لەبارەى سەرۆکى پەرلەمانیشەوە، پێشەوا هەورامى وتى،" سەرۆکى پەرلەمان بە بڕیارى یەکێتى لەمپەرى دروست کرد بۆ دانیشتنەکانى پەرلەمانى کوردستان و نەتوانرا تا 2/6/2022 دانیشتنى پەرلەمان ئەنجام بدرێت و ئەنجامدانى دانیشتنەکانیان بەستبوەوە بەو مەرجەى کە نابێت پرسى کۆمیسیۆن و هەڵبژاردن بخرێتە بەرنامەى کارى دانیشتنى پەرلەمانەوە".

پەرلەمانی كوردستان  9-10-2022 بە دەنگی 80 پەرلەمانتار لە فراكسیۆنەكانی پارتی، یەكێتی، گۆران و پێكهاتەكان خولی پێنجەمی پەرلەمان بۆ ساڵێک درێژکرایەوە و لە مساڵدا  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانێکی هەرێمی، رۆژی 18-11-2023ی وەکو رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دیاریکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار