لە ساڵێکدا خۆکوشتنی 77 ژن لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە

ساڵانە زیاتر لە چوارهەزار کەس لە ئێران خۆیان دەکوژن

2 ساڵ لەمەوپێش



رۆژنامەیەکی ئێران ئاشکرای دەکات لە ساڵێکدا 77 کچ و ژن لە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتوە کە تەمەنی ژمارەیەکیان لە 18 ساڵ کەمتر بوە.

رۆژنامەی (ئیعتیماد) لە ئێران بڵاوی کردوەتەوە لە ساڵی رابردودا خۆکوشتنی 77 کچ و ژن لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە کە 21 کەسیان تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بوە و هۆکاری زۆربەی خۆکوژییەکان لەو پارێزگایە کێشەی خێزانی و هەژاریی بوە.

بە پێی ئامارەکانی ئەو رۆژنامە زیاتر لە 28 کەس لەو ژن و کچانە بە پەت و خۆهەڵواسین خۆیان کوشتوە.

لە ئامارەکانی پۆلیسی ئێران دەرکەوتوە؛ لە ساڵی 2016-ەوە ساڵانە زیاتر لە چوار هەزا و 200 کەس بەهۆی خۆکوشتنەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاترین حاڵەتی خۆکوشتن لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوە.

شارەزایانی کۆمەڵناسیی لە ئێران هۆکاری زۆربەی حاڵەتەکانی خۆکوژیی لەو وڵاتە بۆ هەژاریی و خراپی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەگەڕێننەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار